لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەی کورد لە سایین قەڵا لە ئاودا خنکا
17:30 - 9 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بە خنکانی لاوێکی دیکەی کورد لە چۆمی \"جەغەتوو\"ی شاری سایین قەلا ئاماری خنکانی هاووڵاتیان لە ئاوی چۆم و بەنداوەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە سەرەتای ئەمساڵە هەتا ئیستا گەیشتە ١٦ کەس.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو رێکەوتی ٨ی پووشپەڕ هاووڵاتییەک بەناوی \"رامین بەهرامی\" تەمەن ٢٦ ساڵ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی \"جەغەتوو\" و هەروەها ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن، لە ئاودا خنکا.
تەرمی ئەو لاوە کوردە بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویس، پاش ٨ کاتژمێر لە ئاو هێندرایە دەرەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا و هەر لەو پەیوەندییەدا جێگری بەشی فریاکەوتنی \"مانگی سوور\"ی ئوستانی ئازەربایجان رایگەیاندبوو، کەلە ماوەی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتی لەو ئوستانە لە ئاوەکاندا خنکاون.