ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتزامییەکانی حکوومتی ئیسلامیی ئێران لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لەگەڵ کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچەی سەردەشت، بەدەستی ئەو کۆڵبەرانە چەک کران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو هێزە ئینتزامییەکان دەستیان بەسەر شتومەکی کۆڵبەران و کاسبکارانی گوندی "هەرزنێ"ی ناوچەی سەردەشت"دا گرتبوو کە لەئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێـوان هاووڵاتییان و هێــزە ئینتزامییەکاندا هاتە ئاراوە.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی ئەو گرژییەدا چەکی هێزە ئینتزامییەکان لەلایەن هاوووڵاتییان و کاسبکارانەوە دەستی بەسەرد ا گیرا و دواتر بە تکای تکاکار و چەند ریشسپی، چەکەکان رادەستی هێــزە ئینتزامییەکان کرایەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، چەندین کەس لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە بەهۆی هەڕەشەی هێزە ئینتزامییەکانەوە پەڕیوەی هەرێمی کوردستان بوون.





