قەڵای "هەزار دەرگا"ی ئابدانان بەرەو وێرانی دەچێت
14:34 - 3 رێبەندان 2711
كوردپا: یەكێك لە قەڵا مێژووییەكانی پارێزگای ئیلام بەهۆی كەمتەرخەمیی ئۆرگانە پێوەندیدارەكان لەبیر كراوە و بۆتە شوێنی حەسانەوەی كەسانی بێكار و موعتاد.
بوونی دەرگا و پەنجەرەی زۆر لەو قەڵا مێژووییەدا كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەم هەتا شەشەمی زایینی، هۆی ناولێنانی بە قەڵای هەزار دەرگا هەر ئەوەیە و لە پێنج كیلۆمیتریی رۆژهەڵاتی شاری ئابدانان هەڵكەوتووە.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكی وێنەیی و شیكاری لەو قەڵایە وەك وێرانەیەكی بێ پارێزگار وەسفی كردووە و تەنانەت ئەو رەوشە خراپە لایەنی مێژووییەكەشی بردۆتە ژێر پرسیارەوە.
دۆخی قەڵای هەزار دەرگا زۆر جێگای داخە، بە چەشنێك كە دەربڕی كەمتەرخەمی و بێ بەرنامەیی بەرپرسانی دەوڵەتییە كەلە قەڵایەكی مێژوویی و گەشتیارییەوە كردۆیەتە شوێنی كۆبوونەوەی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان و كەسانی بێكار.
كەڵەكە بوونی سورەنگ، قونچكە سیگار لە داڵانەكانی قەڵا و هەڵكردنی ئاور لەناو قەڵاكە لەلایەن كەسانی نابەرپرسیار و رەش داگەڕانی دار و دیوارەكانی شوناسە مێژووییەكەی بە جیددی تووشی وێرانی كردووە.
چاك و نۆژەن كردنەوەی غەیرە ئوسووڵیی دامەزراوە فەرهەنگی و مێژووییەكان خۆی یەكێك لە هۆكارەكانی نابووتیی قەڵا و نەبوونی بەرنامەیەك لەلایەن گەشتیارانەوە بۆ نۆژەن كردنەوە مەسەلەیەكی دیكەیە.
قەڵای هەزار دەرگا وەك یەكێك لە شوێنەوارە مێژووییەكانی پارێزگای ئیلام ناسراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەرنامە و توێژینەوەی ورد و ئوسووڵی هێشتا تەواوی قەڵاكە لەژێر خاك دەرنەهێنراوە و ئەوەی جێگای سەرنجە لە پەنای قەڵاكەدا دەستیان كردووە بە ساز كردنی قوتابخانەیەك و ئەمەش خۆی بۆتە هۆی گرفت و بەربەست لەبەردەم كەشفی بەشەكانی دیكەی قەڵاكە.
شاری ئابدانان لە پەنای كێوی كەبیر كێو هەڵكەوتووە بە حەشیمەتی زیاتر لە 50 هەزار كەسەوە كە شوێنەوارگەلی وەك: گۆڕی گەوران، قەڵای كرودیت، ئەشكەوتی سروشتیی مژارە و زەریاچەی سیا گا و ... چەن نموونەیەكن لە ئاسەوارە مێژووییەكانی ئەو شارە.
وێنه: میهر