عوسمان ئیسماعیلی بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی سەقز کرا

12:33 - 12 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕ، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە، کاتژمێر ٩ی بەیانی، سەردانی پۆلیسی ئەمنییەتی سەقزی کردووە و بە تۆمەتی "بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ١ی مەی و وێنەگرتن بە پلاکاردی سوور"، لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

عوسمان ئیسماعیلی، پاش ١ کاتژمێر و نیو لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.

دادستانیی سەقز، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەمنییەت، حوکمی بانگهێشتکردنی بەسەر ئەو چالاکە کرێکارییەدا سەپاندبوو.