شارام نازری خەڵاتی باڵای یوونسکۆی پێ بەخشرا

17:42 - 21 رەشەمه 2721

لە ڕێوڕەسمی یەکەمین خەڵاتی حەکیم نیزامی، خەڵاتی باڵای یوونسکۆ پێشکەش بە شوالییەی کورد "شارام نازری" کرا.

ئەو خەڵاتە یەکەمین خەڵاتی حەکیم نیزامی کونجەوی شاعیری ئێرانییە کە پێشکەش بە ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە بوارەکانی "خۆشنووسی، دەرهێنەری، مۆسیقادانان، ئەدەبیات و زمانناسی" و... دەدرێت.

ئەو خەڵاتە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکان پێشکەش بە شوالیەی کورد کرا.

شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لە شاری كرماشان لەدایک بووە و بە حوكمی ئەوەیكە بنەماڵەكەی لایەنگەری هونەر بوون، هەر لە سەردەمی منداڵیدا دایكی لەگەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای كردووە و لە زۆربەی بەرهەمەكانیدا لە شێعرەكانی مەولانا كەڵكی وەرگرتووە و گۆرانییەكانی تێكەڵاوێكە لە سەبكی حیماسی و عیرفانی.