سەقز؛ ڕووداوی کار گیانی کرێکارێکی ئەستاند

11:38 - 11 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بانەمەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ناسێح قاسمی"، خەڵکی گوندی "ئەیووب" سەر بە شاری سەقز، تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

ئەو کرێکارە لە کاتی کارکردن لە بینایەکی پرتووکاودا تووشی ڕووداو بووە و بەهۆی بەربوونەوە و ڕووخاندنی دیواری ئەو بینایە بەسەریدا، گیانی لەدەست داوە.

ڕێژەی مردنی کرێکاران بەهۆی ڕووداوی کار لە ئێراندا ڕۆژانە بە ٦ کەس خەڵمێنراوە و بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی کار، ڕووداوی کار زیاتر لە ٩٠ هەزار میلیارد تمەن لە ئێران تێچوو هەڵدەگرێت.

لە ئێران بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردندا، زۆرترین ڕووداوی کاری بۆ خۆی تەرخان کردووە.