سەعید تابناک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

11:11 - 3 رەزبەر 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید تابناک"، خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی نەغەدە ناساندووە.

سەعید تابناک، پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٩٩، نابراو بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ١٩ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.