سەرپێڵزەهاو/ چاپ و بڵاو بوونەوەی بەرهەمێکی ئەدەبی بە زمانی کوردی
15:37 - 8 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: شاعیرێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵزەهاو کۆمەڵێک لەبەرهەمە شێعرییەکانی خۆی بەزمانی کوردی چاپ و بڵاو کردەوە.
عەلی ئۆلفەتی شاعیری کوردی خەڵکی سەرپێڵزەهاو لە ئوستانی کرماشان، کۆمەڵە شێعرێکی لەژێر ناوی \"سزیان وەفر\" بە زاراوەی کەڵهوڕی بڵاو کردەوە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردۆتەوە، \"سزیان وەفر (سووتانی بەفر)\" نۆیەمین بەرهەمی ئەو شاعیرە کوردەیە و لە چوارچێوەی شێعری نوێی ئازاد و لە ٨٨ لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە.
کتێبەکانی \"ساناو، ئەوان لەمەرگ ترساون، گەرمەشین و خۆڵەمێشی\" ناوی بەشێک لە کۆمەڵە شێعرییەکانی ئەو شاعیرەن، کە پێشتر بڵاو کراونەتەوە.
عەلی ئۆلفەتی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لەشارستانی سەرپێڵ زەهاو لەدایک بووە و خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵای ئەدەبیاتی فارسییە.
لەلایەکی دیکەوە بەرهەمێکی دیکەی شێعری لەژێر ناوی \" عکس یادگاری با مرگ\" لەکوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
ئەو کۆمەڵە شێعرە لە ٥٠ پارچە شێعر پێکهاتووە و هاوکاتیش بە زمانەکانی فارسی و کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو شاعیرە ئیلامییە رایگەیاندووە، بەخۆشییەوە لەم ساڵانەی دواییدا شێعری کوردی لەو پارێزگایە پێشوازیی باشی لێدەکرێت و شێعری کوردی داهاتوویەکی گەشی لەئوستانی ئیلام و دەورووبەری دەبێت.
لەشێعری \"عکس یادگاری با مرگ\" زیاتر باس لە کۆمەڵگە کراوە و کەمتر پرسی سروشت تێیدا زەق کراوەتەوە.
عەلی ئۆلفەتی شاعیری کوردی خەڵکی سەرپێڵزەهاو لە ئوستانی کرماشان، کۆمەڵە شێعرێکی لەژێر ناوی \"سزیان وەفر\" بە زاراوەی کەڵهوڕی بڵاو کردەوە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردۆتەوە، \"سزیان وەفر (سووتانی بەفر)\" نۆیەمین بەرهەمی ئەو شاعیرە کوردەیە و لە چوارچێوەی شێعری نوێی ئازاد و لە ٨٨ لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە.
عەلی ئۆلفەتی شاعیری کوردی خەڵکی سەرپێڵزەها
ئۆلفەتی ئەو بەرهەمە نوێیەی پێشکەش بە هونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرسازی کورد \"هادی زیائەدینی\" کردووە.کتێبەکانی \"ساناو، ئەوان لەمەرگ ترساون، گەرمەشین و خۆڵەمێشی\" ناوی بەشێک لە کۆمەڵە شێعرییەکانی ئەو شاعیرەن، کە پێشتر بڵاو کراونەتەوە.
عەلی ئۆلفەتی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لەشارستانی سەرپێڵ زەهاو لەدایک بووە و خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵای ئەدەبیاتی فارسییە.
لەلایەکی دیکەوە بەرهەمێکی دیکەی شێعری لەژێر ناوی \" عکس یادگاری با مرگ\" لەکوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
جەلیل سەفەربەیگی شاعیری خەڵکی ئیلام
ئەو بەرهەمە لەلایەن \"سامان بەختیاری\"یەوە نووسراوە و هەروەها جەلیل سەفەربەیگی شاعیری خەڵکی ئیلام وەری گێراوەتە سەر فارسی و چاپ و بڵاو کراوەتەوە.ئەو کۆمەڵە شێعرە لە ٥٠ پارچە شێعر پێکهاتووە و هاوکاتیش بە زمانەکانی فارسی و کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.