سەربازێكی كورد بە شێوەیەكی ناڕوون گیانی لەدەست دا

16:14 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: سەربازێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بە شێوەیەكی ناڕوون لە شوێنی خزمەتی سەربازییەكەی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەقز، رەسووڵ سەعادەت، تەمەن 23 ساڵ و خەڵكی گوندی \"قشڵاخ ئەفغانان\"‎ی سەقز، بە شێوەیەكی نادیار لە كرماشان گیانی لەدەست داوە.

تەرمی رەسووڵ سەعادەت، رادەستی بنەماڵەكەی كراوەتەوە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆكاری گیان لەدەست دانی ئەو سەربازە كوردە روون نەبۆتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە چەند مانگی رابردووە هەتا ئێستا چەند سەربازی دیكەی كورد بە شێوەیەكی گوماناوی لە شوێنی خزمەت كردنیاندا گیانیان لە دەست داوە و دەتوانین ئاماژە بە گیان لەدەست دانی دوو سەرباز لە شارەكانی سەردەشت و سەقز بكەین.