سێهاووڵاتیی كورد لە ناوچەی سەوڵاوا دەستبەسەر كران
14:20 - 18 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: هێزە ئەمنیەتییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان سێكەسیان لە بنەماڵەیەك لە ناوچەی سەوڵاوا بە هۆیەكی ناڕوونەوە دەستبەسەر كرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری مەریوان، عەلی قادری كوڕی حاجی مەحموود و خەڵكی ئاوایی دزڵی لە ناوچەی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر كرا.
هەواڵنێرمان رایگەیاند، دوو كوڕی ئەو دەستبەسەركراوە بە ناوەكانی \"پەیام و پەیمان قادری\"یش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پاش بانگهێشت كران دەستبەسەر كراون.
بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر كراوانە بۆ چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانیان كردووە، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی ئەو ناوەندە حكوومەتییەوە هیچ وەڵامێكیان لە هۆكاری گرتنی ئەو سێهاووڵاتییە كوردە پێنەداون.