سێهاووڵاتیی شاری كامیاران دەستبەسەر كران
14:16 - 1 رێبەندان 2711
كوردپا: سێچالاكی مەزهەبیی لە شاری كامیاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە كامیاران، سەیفوڵڵا رۆحانی خەڵكی ئاوایی كاشتەر، خەبات عەزیزی تەمەن ٢٨ ساڵ كوڕی محەممەد عەلی، خەڵكی ئاوایی پاڵنگان و عەلی ئەكبەر كەمانگەر (كوردە) كوڕی میرزا ئەحمەد تەمەن٣٠ ساڵ، خەڵكی ئاوایی تفێن لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری كامیارانەوە دەستبەسەر كران.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەو سێهاووڵاتییە بە تاوانی چالاكی مەزهەبی دەستبەسەر كراون.
پێشتریش خەبات عەزیزی و عەلی ئەكبەركەمانگەر ناسراو بە كوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كامیارانەوە بانگهێشت كرابوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە ٢٧ هاووڵاتیی كوردستانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوە رێژەیەش زیاتر بێت.