سێ‌ هاووڵاتیی بۆكانی سەرجەم بە سێ‌ ساڵ زیندان حوكم دران

15:21 - 17 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: سێ‌ هاووڵاتیی كورد لە شاری بۆكان لەلایەن دەزگای قەزایی ئەو شارەوە هەركام بە یەك ساڵ زیندان حوكم دران.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری بۆكان، هەژار رەمەزانی، مەولوود خورشیدی و رەشید كریم مسل، رێكەوتی 15 خەزەڵوەر لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سەرجەم بە سێ‌ ساڵ زیندان حوكم دراون.

ئەو سێ‌ هاووڵاتیە كوردە ماوەیەك لەمەوبەریش بۆ چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان كرابوون.

دەزگا ئەمنیەتی ـ قەزاییەكانی شاری بۆكان تاوانی ئەو سێ‌ كەسەیان هاوكاری لەگەڵ حێزبێكی كوردی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران راگەیاندووە.