سنە؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

11:37 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاگرۆس عەباسی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی مەعرووف و هەروەها "ئەحمەد عەزیزی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عەتا و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

وێنە: ئەحمەد عەزیزی و زاگرۆس عەباسی