ستادی نیزامیی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیه‌كی خۆی له‌ بناری هەڵگورد ڕاگه‌یاند

14:12 - 28 بانەمەڕ 2720

ستادی نیزامیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەهۆی گیانلەدەستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک و برینداربوونی پێشمەرگەیەکی دیكه‌ی ئەو ڕێکخراوەیە‌ لە بناری هەڵگورد، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو بەھۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لەنێوان ھاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری ھەڵگورد دروست بووە کە بەو ھۆیەوە ھاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسلانی گیانی لەدەست دا".

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوی ئەو ناوەندە نیزامییەداهاتووە: "لەو پەیوەندییەدا، پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار بووە کە برینەکەی سووکە. لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵ و ھێور کراوەتەوە و ھاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕووداوەکەن".