لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بە "سیروان ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی "قەلەڕەشـ"ـی شاری ''سەردەشتـ"ـیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەر وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجی دەکرێت.

سیروان ئەحمەدپوور، ٨ ساڵ پێش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانی هاووڵاتییەکی دیکەی ئەستاندبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش ئەو ڕووداوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست بە قیساس " مەحکووم کرابوو.

پێشتر، بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندووە، بە وەرگرتنی بڕی ١ میلیارد و ١٠٠ ملیۆن تمەن، چاوپۆشی لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە دەکەن.