زەخت و گوشار بۆ سەر پیڕەوانی ئایینی یارسان بەردەوامە
14:31 - 19 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لێپرسراوانی ئەمنیەتیی پارێزگای كرماشان ئیزنی بەڕێوە چوونی رێوڕەسمیان بە پَیڕەوانی ئایینی یارسان نەدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە كاتێكدا كە پِیڕەوانی ئایینی یارسان خۆیان بۆ رێوڕەسمی حەجی ئایینی یارسان لە شوێنێك بەناوی خانەقا لە گوندی شێخانی سەر بە ناوچەی داڵاهۆی كرماشان ئامادە دەكرد، لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ئەو پارێزگایەوە پێشیان بە بەڕێوە چوونی ئەو بۆنەیە گرت.
بە وتەی شایەتحاڵان، بڕیار بوو سەید نەسرەدین حەیدەری رێبەری پِیڕەوانی ئایینی یارسانەكانی ئێران لەو رێوڕەسمەدا بۆ ئامادە بێت و لێدوان لێبدا.
ئەو هەوڵەی لێپرسراوانی پارێزگای كرماشان ناڕەەزایەتیی بەربڵاوی لەنێو پَیڕەوانی ئەو ئایینەدا لێكەوتۆتەوە بە چەشنێك كە دیانهەویست لە بەرامبەر پارێزگاری شاری كرماشان خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن.