زیندانییەکی سیاسی: بەرپرسانی زیندانی مەهاباد دژایەتییان لەگەڵ دانانی ناوەندێکی تەرکی ئیعتیاد کرد

14:58 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد، داوای مۆڵەتی دانانی ناوەندی تەرکی ئیعتیاد لە بەرپرسان کردووە کە ئەو داویەی رەت کراوتەوە.

بەپێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"قاسم رەحیمی ئازەر\" زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی مەهاباد داوای لە لێپرسراوانی ئەو گرتوخانەیە کرووەد کە مۆڵەتی ئەوەی پێبدەن هەتا لە گرتووخانەی مەهاباد ناوەندێک بۆ تەرکی ئیعتیاد دابمەزرێنێ.

بەپێی هەمان سەرچاوە ماوەیەکە رێژەی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەکانلەناو زیندانەکانی بۆکان و مەهاباد روویان لە زید بوون کردووە بەپێ ئامارێک هەتا یەک ساڵ لەمەوبەر ٦٣%ی بەندکراوانی ناو زیندانی بۆکان گیرۆدەی مادەی هۆشبەر بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو زیندانی مەهابادەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە، داوای ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنییە لەلایان بەرپرسانی ئیدارە ئیتلاعات و و زیندانی ناوەندیی مەهابادەوە مەهاباد رەت کراوەتەوە.

\"10228.jpg\"
قاسم رەحیمی ئازەر
\"قاسم رەحیمی ئازەر\" چالاکی مەدەنی و کارمەندی تاقیگەی نەخۆشخانەی بۆکان یەکەم جار رێکەوتی ١٦ رەشەمەی ١٣٨٩ی هەتاوی جاری دووەم ریکوەتی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە گیراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە لە دادگای سەرەتاییدا بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامی ئایران بە ٨ ساڵ زیندانی حوکم دراوە و پاشان لە دادگای پیداجوونەوەدا حوکمەکەی کراوە بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری.

قاسمی رەحیمی ئازەر ئێستا لە گرتووخانەی مەهابادە و بەبێ ئەوەی رێگەی پێبدرێت بەشداریی دادگای ئیداری بکات، لەسەر کارەکەی لابراوە.