راپۆرتی شیکاریی ـ ئاماریی پێشێڵکاریی مافی مرۆڤ لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران( هاوینی ١٣٩٢)

19:45 - 7 رەزبەر 2713
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەراپۆرتێکی شیکاری ـ ئاماریدا پڕژاوەتە سەر رێژە و چۆنیەتی پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران کە تایبەت بە سێ‌مانگەی دووەمی ئەمساڵە.

ئەو راپۆرتە بەپشت بەستن بەئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە و بەشێوەی رێژەیی و سەدی دەبێت.

خشتەی (١)

بەپێی خشتەی ژومارە یەک زۆرترین ئامار تایبەت بە ٢٦١ حاڵەت دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردە کە لەکۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٨٠ حاڵەت پێوەندیی بە کۆڵبەرانی کوردەوە هەیە کە تەنیا شوناسی ١٨ کەسیان بۆ ئاژانسی کوردپا روون بۆتەوە.

\"15703.jpg\"


هەر بەپێی ئەو ئامارە ٨٤ هاووڵاتیی کورد حوکمی زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە و لەنێو ئەواندا شوناسی ٥٥ کەسیان کە زیندانیانی مەزهەبی سوننەن، نادیارە.

لەکۆی گشتیی ٣٧ دەستبەسەرکراو کە بۆ زیندانەکانی دیکە راگوێزران، زیندانییەکی سیاسی لەماوەی ئەو سێ‌مانگەی (هاوین)‌دا دوو جار رەوانەی گرتنگە و زیندانەکان کراوە و لەئامارەکەدا بە دوو جار هاتۆتە ئەژمار.

خشتەی (٢)

پێوەندیی نێوان حاڵەتەکانی پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤ و چوارچێوەی چالاکیی و حاڵەتەکانی دیکەی پێشێل کردنی مافی هاووڵاتیانی مەدەنیی و سڤیل دەردەخات (هاوینی ١٣٩٢)

\"15704.jpg\"

\"15711.jpg\"


خشتەی ژمارە دوو حاڵەتەکانی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی، حوکم دراوەکان و راگواستنی دەستبەسەرکراوەکان بۆ گرتووخانەکانی دیکە، کە پێکهێنەرانی سەرەکیی زیندانیانی سیاسین، پیشان دەدات.

سەرجەم حاڵەتەکانی کوژران و برینداربوون بەدەستی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، پێکهێنەرانی کۆڵبەران و هاووڵاتیانی مەدەنین.

زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی و فەرهەنگی چەندین حاڵەتی دیکەن کە ٧ کەسی بە خۆیەوە تەرخان کردووە و لەو رێژەیە ٢ کەس دەستبەسەر، ١ کەس بانگهێشت و ٤ کەسیش بەناچاری زێدی خۆیان بەجێ‌هێشتووە.

خشتەی (٣)

خشتەی ژومارە زۆرترین تاوان، حوکم دراو و راگواستن بۆ زیندانەکانی دیکە، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و دەستبەسەرکراوەکان بەریز ٧٣، ٢٢، ١٤، ٢١ پێک دێنێت.

\"15705.jpg\"


لەکۆی ئەو ٤٠٨ کەسەی کە تاوانەکانیان دیار و پێوەندی بە حاڵەتەکانی ناو خشتەکەوە هەیە، ١٤٢ کەسیان بەتاوانی سیاسیی مەحکووم کراون.

لەکۆی ئەو ٤٠٨ کەسەش، ١٨٠ کەس بە تاوانی کۆڵبەری کردن مەحکووم کراون و تاوانی شەست کەسیش ناڕوونە.

هێڵکاریی (١)

\"15707.jpg\"


بەپێی ئەو هێڵکارییە ئاماری پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤ لەسێ‌مانگی دووەمی ساڵی ١٣٩٢ زیاتر لەسێ‌مانگی یەکەمە.

بەو شێوەیەی کە دەبیندرێ‌بێجگە لەمانگی بانەمەڕ، بەبەراورد لەگەڵ گەلاوێژ کە ١٨٠ کۆڵبەر تێیدا دەستبەسەر کراون و تەنیا ناوی ١٦ کەسیان دیارە، ١١١ حاڵەتی پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤ دەمێنێتەوە.

بەو پێیە چوونە سەرێی ئاماری پێشێڵ کردن لەسێ‌مانگی دووەمدا بە بەراورد لەگەڵ سێ‌مانگی یەکەم ٢٣.٣٣% بووە.

هێڵکاریی (٢)

\"15709.jpg\"


بەپێی ئەو هێڵکارییە زۆرترین رێژەی کۆڵبەران بە تەقەی راستەوخۆ بوونەتە قوربانی.
لەزۆربەی حاڵەتەکاندا هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرانیان خستۆتە بۆسەوە. لەو حاڵەتانەدا کۆڵبەران تەنیا بارێکی قورسیان بە کۆڵەوە بووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە مادەی سێ‌لەیاسای بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە باس لەوە دەکات، ١ـ هێزە نیزامییەکان لەکاتێکدا دەتوان کەڵک لەچەک وەربگرن کە بێجگە لەوە هیچ رێگە چارەیەکیان نەمابێت، ٢ـ تیری هەوایی، ٣- لە پشتێند بەرەوخوارێ‌بپێکرێ‌و هەروەها بەپێی مادەی ٧ لەو یاسایە پێویستە مەئمورەکان لەکاتی بەکارهێنای چەکدا تەقە لەلاقی کەسەکە بکەن.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی بەندی \"الف\" لەمادەی ٢ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کاڵایەک کەمتر لەیەک میلیۆن تمەن نرخی هەبێ‌ئەوە ناچێتە چوارچێوەی کاڵا قاچاخ و نایاساییەکانەوە و سزای نیە.

بەڵام ئەوەی کە وەبەر چاو دەکەوێ‌پێشێڵ کردنی بەئاشکرای ئەو یاسایە لەلایەن هێزە نیزامیی ـ ئینتزامییەکانەوەیە.

بەردەوامی بەکوشت چوونی ئەسبی بارهەڵگری کسبکاران لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە

هاوکات لەگەڵ کوژرانی کۆڵبەرانی کورد، پێویستە ئاماژە بە پرسی بەکوشت چوونی ئەسبە بارهەڵگرەکانیش بکەین.

بەپێی ئەو ئامارانەی (وەرزی هاوین) تۆمار کراون شایەتی بەکوشت چوونی چوار دەستە لەو ئەسبە بارهەڵگرانەین کە لەئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بە ریز سێ‌ئەسب، ١٢٠ ئەسب و ٨ سەر ئەسب بە کوشت چوون.

بەشێوەی نێوەنجی نرخی هەر ئەسبێک سێ میلیۆن تمەن مەزندە کراوە.

هێڵکاریی (٣)

\"15708.jpg\"


بەپێی ئەو هێڵکارییە لەکۆی گشتیی هاووڵاتیانی مەدەنیی کە ١٩ کەس بەشێوەی راستەوخۆ تەقەیان لێکراوە،١٤کەسیان لەکاتی تێپەڕبوون لەجادەکان روویداوە و تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقە لەماشێنەکان کراون و لەئەنجامدا ماشێنی شەش هاووڵاتیی وەرگەڕاوە و لەنێو قوربانیانیشدا دوو ژن بەرچاو دەکەوێ‌.

هێڵکاریی (٤)

\"15710.jpg\"


بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەزۆربەی حاڵەتەکاندا بەتایبەت دەستبەسەرکردنەکاندا کە زۆرترین حاڵەتەکان لەخۆ دەگرێت، شوناسی سەرجەمی ئەو هاووڵاتیانە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەروەها پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان کە بەنیسبەت ئوستانەکانی دیکە رێژەیەکی کەمتر لەپێشڵکارییەکانی تێدا تۆمار کراوە، بۆ بێبەری بوونی ئەو ئوستانانە و نەبوونی دەرتانی رووماڵ کردنی هەواڵەکانی ئەو ناوچانە دەگەڕێتەوە.

نابی لەبیرمان بچێ‌لە ئوستانەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و کوردستان بە هۆی زاڵبوونی کەشی ئەمنیەتیی و میلیتاریزە کردنی ناوچەکە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤ تۆمار و رووماڵ نەکراوە، بەڵکوو تەنیا بە بەراورد لەگەڵ ئیلام و کرماشان دەتوانین بڵێن کە رێژەکە زیاترە و لەو نێوەدا لەسەدا ٤٧‌ی حاڵەتەکانی پێشێڵ کردن لە پارێزگاکان ناڕوونە.

کەڵک وەرگرتن و بڵاو کردنەوەی ئەو راپۆرتە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوەکە \"ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا\" رێگە پێدراوە.

تکایە بۆ رێزگرن لەماندوو بوون و هەوڵەکانی چالاکان و تێکۆشەرانی ئەو ئاژانسە لەبڵاو کردنەوەی دووبارە یان کەڵک وەرگرتن لەئامارەکان کە ئاماژە بە سەرچاوەکەی نەکرابێ، خۆتان بپارێزن.