دەستبەسەر كردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی شاری مەهاباد
14:15 - 29 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەهاباد، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیك بە 17 كەس لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی حكوومەتی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر كراون.
زانیار قادرزادە، هیوا بەیرەمی و موراد فاتمی ناوی سێكەس لە كۆی گشتیی ئەو 17 هاووڵاتییە دەستبەسەر كراوەن.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لە شوێنی راگیران و هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو 17 هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نیە.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە هەوڵی وەدست خستنی زانیاری زیاتر بە مەبەستی بڵاو كردنەوەی هەواڵی راست و جێگای متمانە لە پێوەندی ئەو دەستبەسەركراوانە دایە.
لە ماوەی سێمانگی رابردووە هەتا ئێستا 86 كەس لە هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی تارانەوە دەستبەسەر كراون.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.