دەسبەسەرکردنی ٥١ هاووڵاتی لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٩ لە کوردستانی ئێران

12:28 - 2 خەرمانان 2720

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە مانگی گەلاوێژی ساڵی٩٩، سەرجەم ٥١ هاووڵاتی لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.

٤٢ کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

٩ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییە داسەپاوەکەیان، ڕەوانەی زیندان کراون.

هۆکار و چۆنیەتیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان:

هێزە ئەمنییەتییەکان: ٢٨ حاڵەت

هێزە نیزامییەکان: ٤ حاڵەت (ئاماژەیە بە دەسبەسەرکرانی ٤ کۆڵبەر)

چارەنووس و ناڕوونیی شوێنی دەسبەسەرکراوەکان پاش دەسبەسەرکرانیان: ٥٤ حاڵەت

هێرش، پشکنین و تێکدانی ماڵی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٢٩ حاڵەت

دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی کەسی: ٨ حاڵەت

لێدان و ئازاردان لە کاتی دەسبەسەریدا: ١ حاڵەت

تۆمەتی ‌وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەریدا:

هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ١٣ حاڵەت

کۆڵبەری: ٤ حاڵەت

چالاکییە مەزهەبییەکانی سوننە مەزهەب: ٤ حاڵەت

ڕەخنە کە کۆماری ئیسلامی: ١ حاڵەت

ڕوونبوونەوەی بیاڤی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان:

٩ چالاکی مەدەنی، چالاکێکی ژینگەیی، پارێزەرێک، چالاکێکی مافی ژنان، خوێندکارێکی بەشی هونەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر، شاخەوانێک، وەرزشوانێک، ٥ چالاکی مەزهەبیی سوننی مەزهەب، ئەندامێکی مەکتەب قورئان، نوێ ئایینێک و ٤ کۆڵبەر.

ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا