دۆزرانەوەی تەرمی هاووڵاتییەک لە ورمێ

22:35 - 19 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: تەرمی هاووڵاتییەک لە نزیک گوندی \"تەپووک\"ی ناوچەی ورمێ بە شێوێندراوی دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە تەرمی هاووڵاتییەک بە شێوێندراوی لە نزیک گوندی \"تەپووک\" هەڵکەوتوو لەسەر رێگەی \"نازلوو\"ی ورمێ دۆزرایەوە.

شایەتحاڵان رایانگەیاندووە تەرمی ئەو هاووڵاتییە لاقەکانی لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە لێکراونەتەوە و زۆربەی ئەندامانی لەشی لەلایەن ئاژەڵە دڕندەکانەوە خوراون.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری کوژران و شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە، نەزانراوە.