دژایەتیی شاعێرێكی كورد لەگەڵ ناودێر كردنی كۆڵانێك بە ناوییەوە
14:44 - 30 رەزبەر 2711
کوردپا: شارەوانیی كامیاران بە تەما بووە كۆڵانێك بەناوی یەكێك لە شاعێرانی كوردی كرماشانەوە بكات، بەڵام ئەو شاعێرە رایگەیاندووە ئامادە نیە ئەو كارە بكرێت.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە كامیاران، شارەوانیی شاری كامیاران بە تەما بوون كۆڵانێك بە ناوی \"عەلی ئەشرەف نەوبەتی\" ناسراو بە \"پەرتۆ\" بكەن كە نابراو دژایەتیی خۆی بەو كارە دەربڕیوە و نەیهشێشتووە ئەو كارە جێبەجێ بكرێت.
ئەم كارە لەلایەن كۆمەڵێك خوێندكارەوە بووە و ئیزنیان لە شارەوانی وەرگرتووە،پاشان كە داوایان لە مامۆستا پەرتۆ كرماشانی كردووە كەلە رێوڕەسمی پەردە لادان لەو تابلۆیەدا ئامادە بێت كە ناڕەزایەتیی خۆی بەو كارە دەربڕیوە و ئیزنی پێ نەداون.
كۆمەڵە شێعری \"كۆڵانە باخییەكان\" كۆیەكە لە بەرهەمەكانی و هۆنەری شێعری بەناوبانگی \"ئەرمەنی\"یە.
پەرتۆ كرماشانی یەكێك لە شاعێران و نووسەرانی ناودار و پێشەنگی كرماشانە كە بە زاراوەی كەلهوڕی گەلێك شێعری نەمر و بەتایبەت غەزەلی داناوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە بە بۆنەی پێداگریی ناوبراو لە خوێندن و نووسین بە زمانی زگماكی ئازار و ئەشكەنجی دیوە و پێش بە چاپ و بڵاوە بوونەوەی بەرهەمەكانی گیراوە.
پەرتۆ كرماشانی لە دامەزراندنی \"بەرەی یەكگرتووی كورد\"دا لە تاران رۆڵی گرینگی گێڕاوە.