دوو هاووڵاتیی كورد حوكمی سێ ساڵ زیندانيان بۆ بڕایەوە
12:54 - 17 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: دوو هاووڵاتیی شاری كامیاران لەلایەن دەزگای قەزایی شاری سنەوە بە سێ ساڵ زیندانی حوكم دران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەجید رەحمانى و تاهیر رەحمانى كوڕی محەممەد خەڵكی گوندی \"لۆن سادات\"ی ناوچەی شاهۆ لە كامیاران بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حێزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەرجەم بە سێ ساڵ زیندانی حوكم دراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە نزیك بە سێ مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری كامیارانەوە دەستبەسەر كران و بۆ گرتنكەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە.
هاوكات لەگەڵ ئەو دوو هاوڵاتییە كوردە، چەند كەسی دیكەش بە ناوەكانی كوورش رەحمانی ، رزگار رەحمانی، ئەحمەد رەحمانی و كوورش یەگانە لە رێكەوتی 13 ی گەلاوێژ لە گوندی لۆن سادات دەستبەسەر كرابوون.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماوەی سێمانگی رابردۆوە هەتا ئێستا لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە 199 ساڵ حوكمی تەعزیری و 8 ساڵ حوكمی هەڵپەسێران بۆ 49 هاووڵاتیی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران پەسند كراوە.
ئەم ئامارە بە پشتن بەستن بە ئاماری تۆمار كراوی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بۆیە بێگومان ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.
زۆرینەی ئەو هاووڵاتیە كوردانەی كە حوكمیان پێدراوە، چالاكیی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگین.