دوو لاوی خەڵكی سەقز لە ئاودا خنكان
14:02 - 12 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوو لاوی خەڵكی سەقز لە كاتی ماسی گرتن لەناو ئاوی چەمی سەقزدا خنكان.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ههواڵدهریی سەقز، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٠ی گەلاوێژ، دوو لاوی تەمەن ٢١ ساڵی سەقزی بەناوەكانی\"سەعدی جیهانی و مەهدی حوسێنی\" كە بە مەبەستی راوەماسی روویان لە چەمی سەقز كردبوو، لە ئاودا خنكان.
ئەو دوو لاوە كەلە نێوان گوندەكانی \"تەمۆغە\" و \"بەلەجەڕ\" كە لەسەر چۆمە سەقز هەڵكەوتوون، سەرقاڵی ماسی گرتن بوون، لە كاتی راوەماسیدا تۆڕەكەیان لە بەردێكی ناو چۆمەكە گیری كردووە و دواتر یەكێكیان بە مەبەستی كردنەوەی تۆڕەكە چۆتە نێو ئاوەكەوە، بەڵام بەهۆی شارەزانەبوون لە مەلەوانیدا لەنێو گۆمێكی چەمەكەدا گیری خواردووە.
پاشان هاوڕێكەی رۆیشتۆتە نێو ئاوەكەوە و لە هەوڵی رزگاركردنیدا بووە، بەڵام ناوبراویش بە هەمان هۆكار خنكاوە.
ساڵانە لەنێو چۆم و رووبار و بەنداوەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران كۆمەڵێك خەڵك بەهۆی ناشارەزابوون لە مەلەكردن دەخنكێن.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 11 هاووڵاتیی كورد لەناو چۆم و بەنداوەكانی كوردستاندا خنكاون.
ئهم ئاماره به پشت بهستن به ناوهندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو کراوهتهوه، بێگومان ئاماری راستهقینه لهو رێژهیهش زیاتره.