داڵاهۆ؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

16:57 - 8 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوحبەت سەمەدی‌نەسەب"، خەڵکی شاری داڵاهۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

سوحبەت سەمەدی‌نەسەب، پاش ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراوە و بارودۆخی گشتیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.