خۆکوژیی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری نۆدشە

13:58 - 18 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نۆدشەی سەربە ئوستانی کرماشان، بەهۆیەکی نادیار کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە هاووڵاتییەک بەناوی \"سەبوور ئەیوبی\" تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی شەوکەت بە خواردن \"حەب\"ی لە ڕادەبەدەر کۆتایی بەژیانی خۆهێنا.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە ماوەی چەند ساڵ بوو کە تووشی نەخۆشیی دەروونی هاتبوو.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەبوور ئەیوبی کەسێک دەنگخۆش و خاوەن چەندین بەرهەمی گۆرانیی کوردی بە زاراوەی هەورامی بوو.