خۆکوژیی قوتابییەکی تەمەن ١٠ ساڵ لە ورمێ

22:23 - 18 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی ٥ی سەرەتایی لە شاری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئیستا منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە شاری ورمێ بەهۆیەکی ناڕوون دەستی داوەتە خۆکوژی لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی.

هاووڵاتییانی شاری ورمێ رایانگەیاندووە، \"کە هەبوونی توند و تیژی و کوشت و بڕ لە نێو فیلمەکاندا بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو منداڵە وەک گوشار خستنە سەر باوکی خۆی پەنا بۆ خۆکوژی ببات\".

لەلایەکی دیکەوە کارناسانی کۆمەڵایەتی لە سەر ئەو باوەڕەن، هەژاری، کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکان سەرەکی‌ترین هۆکاری دابەزینی تەمەنی خۆکوژی هاووڵاتییانە.

رێکەوتی ١٤ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ کچێک بەناوی \"پەریا رەحمەتی\" کچی \"مەحموود\"، بەهۆی ئەوەیکە بەزۆری دەستیان پێ لە خوێندن هەڵگرتبوو، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.