خۆپیشاندانی رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سلێمانی بۆ مەحکووم کردنی بڕیاری دادگای مەریوان + وێـــنە
21:23 - 5 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ کەمپەینی پشتیوانی لە ژنانی رۆژهەڵات بەمەبەستی مەحکووم کردنی بڕیاری دادگای مەریوان و سووکایەتی کردن بە کەسایەتیی ژن لە قالبی کەسێکی تاوانباردا، بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانێکی برینیان لەشاری سلێمانی بەڕێوە برد.
خالید محەممەدزادە رۆژنامەنووس و یەکێک لە رێکخەرانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: \" ئێمە وەک کەمپەینی پشتیوانی لە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژەی ئەو ناڕەزایەتییانەی کە پاش رووداوەکەی شاری مەریواندا هاتنە ئاراوە، بەبەشداری ئەندامان و نوێنەرانی رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان ئەم خۆپیشاندانەمان بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا نوێنەری رێکخراوی CPT وتارێکی بەزمانی ئینگلیزی بۆ بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە خوێندەوە و ئەو بڕیارەی دادگای شاری مەریوانی مەحکووم کرد و داوای لە رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنیی هەرێمی کوردستان کرد کە ئاوێتەی ئەم خۆپیشاندانە ببن و پشتیوانیی خۆیان لە ژنانی رۆژهەڵات دەربڕن.
هەروەها ژنانی خۆپیشاندەر بە لەمل کردنی دەستماڵێکی سوور هاودەردی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ ژنانی رۆژهەڵات، بەتایبەتی ژنانی شاری مەریوان دەربڕی و ئەو بڕیارەی دادگای شاری مەریوانیان شەرمەزار کرد.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە هاووڵاتییەک بەناوی \"توفیق خۆشنەواز\" ناسراو بە \"داباشی\" لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان و بە بڕیاری دادگای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان جلوبەرگی ژنانەی لەبەر كرابوو و لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵک درابوو.
ئەو خۆپیشاندانە پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ لە پاركی ئازادیی شاری سلێمانی بەمەبەستی پشتیوانی لە ژنانی راپەڕیوی مەریوان بەڕێوە چوو.
خالید محەممەدزادە رۆژنامەنووس و یەکێک لە رێکخەرانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: \" ئێمە وەک کەمپەینی پشتیوانی لە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە درێژەی ئەو ناڕەزایەتییانەی کە پاش رووداوەکەی شاری مەریواندا هاتنە ئاراوە، بەبەشداری ئەندامان و نوێنەرانی رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان ئەم خۆپیشاندانەمان بەڕێوە برد.
خالید محەممەدزادە رۆژنامەنووس و یەکێک لە رێکخەرانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە
محەمەدزادە باسی لەوەش کرد، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئێمە لە بەرپا کردنی ئەم خۆپیشاندانە گەیاندنی دەنگی مافویستی و ناڕەزایەتیی ژنان بە گوێی دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەروەها هەڵوێست وەرگرتن و بە دەنگەوە هاتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو سووکایەتییە کە دادگای شاری مەریوان لەهەمبەر ژنانی کورد نواندوویەتی.لەو خۆپیشاندانەدا نوێنەری رێکخراوی CPT وتارێکی بەزمانی ئینگلیزی بۆ بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە خوێندەوە و ئەو بڕیارەی دادگای شاری مەریوانی مەحکووم کرد و داوای لە رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنیی هەرێمی کوردستان کرد کە ئاوێتەی ئەم خۆپیشاندانە ببن و پشتیوانیی خۆیان لە ژنانی رۆژهەڵات دەربڕن.