حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی زەنجان جێبەجێ کرا

13:16 - 30 خەرمانان 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانان، حوکمی لەسیدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرشەد جوودەت ڕەبەت (جوودەتییان)"، کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی "شەشماڵ" سەر بە ورمێ، لە زیندانی زەنجان جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە، ٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "تاوانی ماددە سڕکەرەکان" لە زیندانی زەنجان دەسبەسەر کرا و لە ئاکامدا لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

تەرمی ئەو زیندانییە پاش ڕاگواستنی بۆ ورمێ، لە شوێنی لەدایکبوونەکەی ئەسپەردەی خاک دەکرێت.

ئەو هاووڵاتییە، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.