٥٦٥ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ئاماژەی بە بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کردووە کە کورتەیەکی بەم شێوەیەیە:
دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستاندا: ٢٤٧ حاڵەت
سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییاندا: ٣٧ حاڵەت
کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران: ١٣٢ حاڵەت
کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییان بەهۆی تەقینەوەی مین و کەرەستەکانی شەڕ: ١٣ حاڵەت
لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان: ١٣٦ حاڵەت
دەسبەسەرکردن:
ڕێژەی دەسبەسەرکراوان: ٢٤٧ کەس
٢٣٣ کەس لەم ماوەیەدا دەسبەسەر کراون.
هەروەها ١٤ کەس بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان کە پێشتر ئەو حوکمە بەسەریاندا سەپێندراوە، دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.
١٢ کەس لەم نێوانەدا ژن بوونە.
بواری چالاکیی کەسانی دەسبەسەرکراو کە ڕوون بووە:
٣ چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی، ٧ چالاکی ژینگەیی، ٢ خوێندکار، ٥ چالاکی کرێکاری، ١ ڕۆژنامەوان، ٥ چالاکی سوننە مەزهەب، ٢ زیندانیی سیاسیی پێشوو، ١ وەرزشوان، ١ پێڕەوی ئایینی یارسان، ١ ئەندامی مەکتەب قورئان، ١ بنەماڵەی زیندانیی سیاسی، ١٧ ناڕازیی ١٤٠٠، ١ مامۆستا
بکەر و چۆنیەتیی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان:
دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٢٣٤ حاڵەت
ناڕوونیی چارەنووس پاش دەسبەسەرکران: ٢٠٨ حاڵەت
نادیاربوونی شوێنی ڕاگیران پاش دەسبەسەرکران: ١٨٤ حاڵەت
هێرش، پشکنین و ڕووخانی ماڵ لەکاتی دەسبەسەریدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٣٢ حاڵەت
دەسبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کەسی: ٢٣ حاڵەت
ئەشکەنجە و لێدان و بێڕێزی لەکاتی دەسبەسەریدا: ٢٣ حاڵەت
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو کەسانە کە ڕوون کراونەتەوە:
تێکدانی بیروڕای گشتی: ٢٣ حاڵەت
هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان: ١٩ حاڵەت
بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز: ١٨ حاڵەت
بەشداری لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە کرماشاندا: ١٧ حاڵەت
پڕۆپاگەندە دژی نیزام: ٥ حاڵەت
ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ مانۆڕی سەلەفییە توندڕەوەکان لە کوردستان: ٤ حاڵەت
چالاکیی مەزهەبی: ٨ حاڵەت
بەبۆنەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکار: ٢ حاڵەت
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان: ٢ حاڵەت
بێڕێزی بە پیرۆزەکان: ٢ حاڵەت
واژۆکردن لە ڕاستای ناڕەزایەتی دەربڕین بەنیسبەت شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستاندا: ١ حاڵەت
پەیوەستبوون بە کەمپەینی "نە بە کۆماری ئیسلامی": ١ حاڵەت
چالاکیی سیاسی: ١ حاڵەت
هاوکارینەکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان: ١ حاڵەت
شیکاریی زیاتر؛
١٠٤ کەس لە ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی شەپۆلی بەرینی وەرزی زستان لە کوردستاندا بوونە. ئەم شەپۆلە لە دەسبەسەرکرانە لە زیاتر لە ١٥ شاری کوردستاندا رووی داوە.
٣٩ کەس لە دەسبەسەرکراوان ژن بوونە.
شەپۆلی یەکەمی دەسبەسەری لە کوردستان لە ساڵی ٩٩دا، دەسبەسەرکرانی ٢٧ کەس لە بانە، شنۆ، پیرانشار، مەهاباد و سنەی لێ کەوتووەتەوە.
هەروەها شەپۆلی دووهەم لە مانگی پووشپەڕی ٩٩دا، دەسبەسەرکرانی ٢٣ کەس لە مەهاباد، شنۆ و پیرانشاری لێ کەوتووەتەوە.
٢ کەس لە دەسبەسەرکراوان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. (ئارەزوو مستەفایی، پێشەوا ڕەحمانیفەر)
زۆربەی کەسانی دەسبەسەرکراو لە کاتی دەسبەسەریی کاتیدا کە نێونجیان لە نێوان ١ هەتا ٢ مانگ بووە، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری کراون.
زۆربەی حاڵەتەکانی دەسبەسەری، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕووی داوە.
١٨ کەس لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستاندا دەسبەسەر کراون، هەروەها ڕێژەی بانگهێشتکراوان گەیشتووەتە ٥٠ کەس.
زۆربەی دەسبەسەرکراوان لە قۆناغەکانی داگاییکرانیاندا بە "تۆمەتی تەناهی" و "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری نیزام"، تۆمەتبار کراون.
سورەیا حەقدووست و ئارم فەتحی، دوو چالاکی مەدەنیی مەریوان و لە ئەندامانی "ماڵی ئینسان" لە مەریوان زیاتر لە یەک حەوتوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و لە چارەنووسی ناوبراوان زانیارییەک لەبەردەستدا نەبووە.
١٥ کەس لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کرماشاندا دەسبەسەر کران کە لەم ئامارەدا ئاماژە بە ناوی ١٥ کەس کراوە، بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان ژمارەی دەسبەسەرکرانیان زیاتر لەم ڕێژەیە باس کردووە. تەمەنی هەندێک لە دەسبەسەرکراوان ژێر ١٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
دەبێ بوترێت لە کۆتاییەکانی مانگی ژوئەن هەتاکوو ئاگۆست شەپۆلێک لە دەسبەسەری لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، شنۆ، پیرانشار و سنە رووی داوە.
هاووڵاتییانی کوردی مەحکووم بە زیندان و حوکمەکانی دیکە
ژمارە: ٣٧ کەس
٢ کەس لەم کەسانە ژن بوونە.
چۆنیەتیی ئەو حوکمانە کە بەسەریاندا سەپێندراوە:
زیندانی تەعزیری: ٢٣٨ ساڵ و ٨ مانگ و ٤٤ ڕۆژ
زیندانی هەڵپەسێردراو: ٤ ساڵ و ٧ مانگ
دوورخرانەوە بۆ زیندانێک بەدوور لە شوێنی نیشتەجێبوونیان: ٢ کەس
ڕیگریکردن بۆ ڕۆشتنە دەرەوەی ئێران (ممنوعالخروجی): ١ حاڵەت
سزای نەختی: ٢٧٥ ملیۆن تمەن
قامچی: ٢٤٠ زەربە قامچی
داخرانی دەرمانگا بۆ ماوەی ٢ ساڵ: ١ حالەت
بواری چالاکیی ژمارەیەک لەو کەسانە:
چالاکی سوننە مەزهەب: ٥ حاڵەت
چالاکی ژینگەیی: ٤ حاڵەت
زیندانیی سیاسی: ٣ حاڵەت
ڕۆژنامەوان: ٣ حاڵەت
چالاکی کرێکاری: ٣ حاڵەت
چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت
خوێندکار: ١ حاڵەت
هونەرمەند: ١ حاڵەت
دەسبەسەرکراوانی وەرزی زستانی ٩٩: ١ حاڵەت
تۆمەتی وەپاڵدراو:
پڕۆپاگەندە دژی نیزام: ١٨ حاڵەت
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ١١ حاڵەت
چالاکیی مەزهەبی (سوننە مەزهەب): ٥ حاڵەت
هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی: ٣ حاڵەت
بێڕێزی بە ڕێبەر: ٢ حاڵەت
بێڕێزی و سوکایەتیکردن: ٢ حاڵەت
تێکدانی بیرورای گشتی: ١ حاڵەت
بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست: ١ حاڵەت
تێپەڕاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی: ١ حاڵەت
کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران؛
ڕێژە: ١٣٢ کەس
کوژراو: کەس ٢٨
برینداربوو: ١٠٤ کەس
چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران: ٨٣
تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە: ١٠
ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە: ١٠
بەربوونەوە لە بەرزایی: ٧
ڕاوەستانی دڵ لەکاتی کۆڵبەریدا: ٢
سەرمابردوویی: ١
تەقینەوەی مین: ١
خنکان لەنێو ڕووباردا بەهۆی کەوتنەنێو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانەوە: ١
فڕێدانە خوارەوە لە بەرزایی لەلایەن هیزە نیزامییەکانەوە: ١
کوژراو و برینداربوون لە ڕووداوی هاتوچۆدا: ١٦
ــ یەک کەس لەو کۆڵبەرانە کە لە سنووری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە کوژراوە تەمەنی ١٥ ساڵ بووە.
ــ لە ٢ حاڵەت لەم ئامارەدا، ٢ کۆڵبەر کە برا و خەڵکی "شمشێر"ی پاوە بوونە دەبیندرێت کە هاوکات بریندار کراون و هەروەها ٢ برای دیکە کە خەڵکی گوندی "دشە"ی پاوە بوون هاوکات بریندار کراون کە یەکێکیان پاش چەند ڕۆژ بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
ــ تەقەی ڕاستەوخۆ بەشێوەی دەسڕێژیی، هەندێک لە حاڵەتەکانی ئەم ئامارە لە خۆ دەگرێتەوە کە تێیدا کۆڵبەران بە کۆمەڵ کوژرا و بریندار بوونە.
ــ لە ٢ حاڵەتدا، هێزەکانی سەر سنوور لە سنووری نەوسوود و ورمێ، کۆڵبەرانیان ئازار و ئەشکەنجە دابوو و کە لەو پەیوەندییەدا ویدیۆیەک کە تێیدا کۆڵبەرانی خەڵکی ورمێ ئازار و ئەشکەنجە درابوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە.
ــ هەروەها سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژ، گرووپیک لە کۆڵبەران لە سنووری بانە بە کۆمەڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسڕێژی گولـلەیان لێ کرابوو کە لە ئاکامدا ١ کۆڵبەر کوژرا و لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون.
کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین:
لەم ماوەیەدا ١٣ هاووڵاتیی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و کەرەستەکانی شەڕ لە شارەکانی کوردستان کوژرا و بریندار بوونە. (٦ کوژرا و ٧ بریندار)
٧ کەس لە کرماشان، ٢ کەس لە ئیلام، ٢ کەس لە سەردەشت و ٢ کەس لە سەقز
لەم نێوانەدا ٤ کەس شوان، ١ کەس وەرزێڕ، ١ کەس کۆڵبەر و ژنێک ڕەشماڵ بووە.
هەروەها:
سەربازێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بووە.
٣ فەرمانبەری پووچەڵکردنەوەی مین بەهۆی تەقینەوەی مین کوژرا و بریندار بوونە. (٢ کوژرا و ١ بریندار)
لەسێدارەدان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات:
ڕێژە: ٢١ کەس
تۆمەت: ١٣ کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار لەگەڵ تاوانەکانی ماددە سڕکەرەکان و ٧ کەس بە تۆمەتی قەتڵ لەسێدارە دراون.
٢ کەس لە زیندانییانی لەسێدارەدراو بە ناوەکانی "بەهائەدین قاسمزادە" کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە تۆمەتی قەتڵ ئێعدام کراوە و "سەجاد سنجری چالابە" کە لە زیندانی کرماشان ئێعدام کراوە، لە کاتی ئەنجامی تاوانەکەیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
ڕێژەی گشتی: ١٣٦
ئەو تۆمەتانە کە حوکمی لەسێدارەدانی لێ کەوتووەتەوە لە ئێران و کوردستاندا
قەتڵ: ٦٩
تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان: ٦٣
دەسدرێژیی : ٢
دەسدرێژیی سێکسی لەگەڵ پیاو بە زۆرەملێ: ٢
هەروەها:
ژنانی لەسێدارەدراو: ٥
شوناسی نەتەوەی هاووڵاتییانی لەسێدارەدراو: ٢٤ بەلووچ، ٢٠ کورد، ١ ئازەری و ١ ئەفغانی
تەنزیم: ئەوین مستەفازادە