تەنینی سنووری پیرانشار بە کەرەستەی نیزامی لەلایەن سپای پاسدارانەوە

10:14 - 1 رەزبەر 2721

پاش هەڕەشە و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچە سنووریانە کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان، سپای پاسداران لە ڕاستای نائەمنکردن و تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک چەکوچۆڵی قورسی ڕەوانەی سنوورەکانی شاری پیرانشار کردووە.

ئەو چەکوچۆڵانە لە جۆری "کاتیوشا و تۆپی دوورهاوێژ" بووە.

ڕەوانەکردنی چەکوچۆڵی قورس لە ڕاستای میلیتارێزەکردنی زیاتری خاکی کوردستانە و هاووڵاتییانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان، ئەو هەوڵەی سپای پاسداران بۆ بیانووی بوونی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەگەڕێنەوە.

پاش هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئێران هەتا ئێستا ڕوانگەی ئەو حکوومەتە بەنیسبەت کوردستان ڕوانگەیەکی ئەمنییەتی بووە.