تێكهەڵچوونی هێزی نیزامیی و خەڵك لە مەریوان بە نێوبژیوانیی منداڵان كۆتایی پێهات
12:38 - 21 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لەنێوان هاووڵاتییانی \"بەری بەگزادە\"ی مەریوان و هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران تێكهەڵچوون ساز بوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان: ماوەیەك لەمەوبەر لێپرسراوانی شاری مەریوان بەڵێنی رەخساندنی هەلی كار و كارتی بازاڕچەی سنوورییان بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دابوو، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكی ئەوتۆی بۆ نەدراوە.
شایەتحاڵان لەو باوەڕە دان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستی بەسەر ئەو كارتانەدا گرتووە.
هەواڵنیرمان رایگەیاند، دانیشتوانی ناوچەی \"بەری بەگزادە\" بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەوڵەی لێپرسراوانی شاری مەریوان خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان لەسەر رێگای بازاڕچە بەڕێوە برد كەلە ئەنجامدا لەگەڵ هێرشی هێزە نیزامییەكان بەرەوڕوو بوونەوە.
لەو خۆپیشاندانە هێمنانەدا كۆمەڵێك منداڵ بە گرتنی دەستی یەكتر لە نێوان هێزە نیزامییەكان و خەڵكی ناڕازیدا بە مەبەستی پێشگيری لە لێدانی خەڵك لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە بازنەیەكیان دروست كردووە كە جێگای سەرنجی هەر دوولا بووە.
ئەو تێكهەڵچوونە هیچ كوژراو و بریندارێكی لێ نەكەوتۆتەوە.