كتێبی \"چەپكە گوڵ\"ی شامی كرماشانیی شاعیر لەچاپ درایەوە
16:07 - 10 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعرەكانی شاموراد مەشتاق ( شامی كرماشانی) شاعیری ناوداری کورد لە دووتۆیی كتێبێكدا بۆ جاری پێنجەم چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەو كتێبە ١٤ بەرهەمی شێعری شامی كرماشانی لەخۆ گرتووە و دوای بیست ساڵ لەشاری كرماشان لەچاپ دراوەتەوە و لەوناو ئەو ١٤ بەرهەمەدا، شێعری \"كرانشینی\" كە زۆر بە ناوبانگە بەر جاو دەکەوێ.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، ئەو ١٤ شێعرە بەرهەمەكانی شامی كرماشانین كە لەنێوان ساڵەكانی ١٣٢٦ هەتا ١٣٥٤ هۆنیویەتییەوە.
شامی كرماشانی ساڵی ١٢٩٦ی هەتاوی لە گەڕەكی \"چنان\"ی كرماشان لەدایك بووە و لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا بیناییەكانی لەدەست داوە و ساڵی ١٣٦٣ كۆچی دوایی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە شاعیرێكی ئیلامی دوو بەرهەمی شێعری فەرهاد شامورادییان و سامان بەختیاری لە كوردییەوە كردووە بە فارسی.
جەلیل سەفەر بەیگی شاعیری ئیلامیی، كۆمەڵە شێعری \" وێنەی یادگاری لەگەڵ مەرگ\" لەنووسینی سامان بەختیاری و \" گیرفانم پڕە لە جێگا پێ\" لەنووسینی فەرهاد شامورادییان لە كوردییەوە وەگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
جەلیل سەفەر بەیگی ماوەیەك لەمەوبەریش كۆمەڵە شێعری \"بودای كردی\" لەنووسینی حوسێن شهکربەگی لە كوردییەوە وەریگێڕابوویە سەر زمانی فارسی.
جەلیل سەفەر بەیگی ساڵی ١٣٥٢ لە ئاوایی \" چاڵسەرا\"ی ئیلام لەدایک بووە و خاوەنی بڕوانامەی كارناسیی \"ریازی\"یە.
ئەو شاعیرە هەت ئێستا ١٧ بەرهەمی ئەدەبی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
ئەو كتێبە ١٤ بەرهەمی شێعری شامی كرماشانی لەخۆ گرتووە و دوای بیست ساڵ لەشاری كرماشان لەچاپ دراوەتەوە و لەوناو ئەو ١٤ بەرهەمەدا، شێعری \"كرانشینی\" كە زۆر بە ناوبانگە بەر جاو دەکەوێ.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، ئەو ١٤ شێعرە بەرهەمەكانی شامی كرماشانین كە لەنێوان ساڵەكانی ١٣٢٦ هەتا ١٣٥٤ هۆنیویەتییەوە.
شامی كرماشانی ساڵی ١٢٩٦ی هەتاوی لە گەڕەكی \"چنان\"ی كرماشان لەدایك بووە و لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا بیناییەكانی لەدەست داوە و ساڵی ١٣٦٣ كۆچی دوایی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە شاعیرێكی ئیلامی دوو بەرهەمی شێعری فەرهاد شامورادییان و سامان بەختیاری لە كوردییەوە كردووە بە فارسی.
جەلیل سەفەر بەیگی شاعیری ئیلامیی، كۆمەڵە شێعری \" وێنەی یادگاری لەگەڵ مەرگ\" لەنووسینی سامان بەختیاری و \" گیرفانم پڕە لە جێگا پێ\" لەنووسینی فەرهاد شامورادییان لە كوردییەوە وەگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.
جەلیل سەفەر بەیگی شاعیری ئیلامیی، كۆمەڵە شێعری \" وێنەی یادگاری لەگەڵ مەرگ\"وەگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی
كتێبی وێنەی یادگاری لەگەڵ مەرگ ٥٠ پارچە شێعری سامان بەختیاری شاعیری كوردی لەخۆ گرتووە.جەلیل سەفەر بەیگی ماوەیەك لەمەوبەریش كۆمەڵە شێعری \"بودای كردی\" لەنووسینی حوسێن شهکربەگی لە كوردییەوە وەریگێڕابوویە سەر زمانی فارسی.