بەڕێوەچوونی شانۆی مەرگی ئەڤین لە شاری مەریوان + وێنـــە
15:27 - 9 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: شانۆی \"مەرگی ئێڤین\" بەرهەمی گروپی شانۆکارانی \"ئەهوورا\" لە دەرهێنای\"عەزیز زادسەر\" لە شاری مەریوان و دەوروبەری لە حالی بەڕێوەچوون دایە.
ئەو شانۆیە کە بەبۆنەی رۆژی جیاهانیی مین\"ـەوە دروست کراوە، لە سەرەتای مانگی خاکەلێوە هەتا دەستی بە نمایش کردووە و هەتا کۆتایی مانگی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.
هەواڵدەریی \"ئیلنا\" لە زاری \"عەزیز زادسەر\" دەرهێنەری ئەو شانۆیەوە بڵاوی کردەوە، شانۆی \"مەرگی ئەڤین\" زیاتر لە ٧٠ جار لە ٦٠ شوێن و گوندی دەوروبەری شاری مەریوان نمایش دەکرێت.
لەو شانۆیەدا \"عەزیز زادسەر، محەممەد رەزا ئەمینی،کەمیل حوسێنی\" وەک ئەکتەر رۆڵیان بینیوە و هەروەها ژیلا برزووی و هیوا محەممەدیان لە بەشی دابین کردنی جلوبەرگ و پۆستێردا، هاوکارییان کردووە.
ئەو دەرهێنەر کوردە راشیگەیاندووە، ئامانجی سەرەکیی ئەو شانۆیە، یاد و بیر ئانینی قوربانیانی رووداوی مین و هەروەها هۆشیار کردنەوەی هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکان لە مەترسیی مین و چۆنیەتی ژیان کردن لەگەڵ ئەو دێوزمە شاراویە، بووە.
عەزیزی زادسەر لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوییەوە دەستی بەکاری دەرهێنەری شانۆ کردووە، و لە زۆربەی فستیڤاڵ و میهرەجانەکاندا بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی وەک دەرهێنەری سەرکەوتوو وەرگرتووە.
فۆتۆ: وێبلاگی مەریوان تیاتر