بەسیجییەك بە دەستی فەرماندەكەی كوژرا
14:12 - 19 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: بە سیجییەك لە ناوەندی سپای پاسداران لە شاری سەڵماس لە ئەنجامی تەقەی فەرماندەكەی كوژرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەڵماس، رەزا مەجلیسی خەڵكی شاری بناو كە ناوەندی خزمەتەكەی لە سپای پاسداران لە شاری سەڵماس بووە شەوی رابردوو كاتژمێر 1ی شەو بە تەقەی لێپرسراوێكی ئەو ناوەندە گیانی لە دەست دا.
ئەو فەرماندەیە لە پاساو هێنانەوە بە كوشتنی ئەو بەسیجییە وتوویەتی،\"وام زانیوە كە ئەو كەسە لە چەكدارەكانی ئوپۆزیسیۆنە و دزەی كردۆتە ناو ناوەندی سپای پاسدارانەوە\".