بەرپرسانی حكوومەت لە ورمێ، پێش بە یارمەتییەكانی خەڵكی ئەو شارە بە لێقەوماوانی وان دەگرن
13:59 - 21 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: لە دە رۆژ لەمەوبەرەوە ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی لە شاری ورمێو كۆمەڵێك خێرخوازی ئەو شارە 500 پەتوویان بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەكەی شاری وان ئامادە كردووە، بەڵام لێپرسراوانی حكوومەت لەو شارە رێگرن لەبەردەم هەناردنی ئەو یارمەتییانەدا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ، سەرەڕای ئەوەی كە بەرپرسانی ئەنستیۆی ئەحمەدی خانی و خێرخوازان ویستوویانە لە رێگای یاساییەوە ئەو پەتوانە بۆ لێقەوماوانی وان بەڕێبكەن، بەڵام بەرپرسانی پێوەندیدار هەر جارە بە بیانوویەك پێشان بەو كارە گرتووە.
ئیدارەی ستاندارد رایانگەیاندووە بەهۆی باجی هەناردەی قەدەغە ، حكوومەتی توركیە ناهێلێت ئەو یارمەتیانە بەدەستی ئەو خەڵكە بگەن.
هەواڵنێرمان ئاشكرای كردووە بە پشت بەستن به سەرچاوەیەكی ئاگاردار لەم مەسەلەیە رێكخراوی هیلال ئەحمەری ورمێو ئیدارە حكومەتییەكانی دیكەی ئەو شارە بەردەوام بەناوی یارمەتییەوە سەردانی وان دەكەن و دەگەڕێنەوە و هیچیان لە دەست نایەت و رێگری لە گەیاندنی یارمەتیی خەڵكی كوردی \"ورمێ\"یش بۆ لێقەوماوانی وان دەكەن.
ئەم رێگرییانەی حكوومەت لە كاتێك دان كە بەپێی یاسای وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاوكارییەكان دەكرێ لە دوو رێگای \"رێوشوێنی گومركیی غەیرە بازرگانی و هەناردە لە رێگای کۆڵبەری\"یەوە ئاودیوی سنوورەكان بكرێن، بەڵام بەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ورمێبۆ پێشگیری لە گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی وان تەنانەت یاساكانی خۆشیان پێشیل دەكەن و كێشە بۆ خەڵك ساز دەكەن.