برینداربوونی کۆڵبەرێک و دەسبەسەرکرانی سێ کۆڵبەری دیکە

17:21 - 26 گەلاوێژ 2720

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەڵمان مەحموودیان" کوڕی "سەعید" خەڵکی گوندی "شەقڵاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە سنووری ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار و سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوی "پەرویز محەممەدی" کوڕی "خالید"، "سامی محەممەدی" کوڕی "فەیسەڵ" و "جەعفەر محەممەدی" کوڕی "خەلیل" خەڵکی گوندی "باوان"، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران.

"سەلمان مەحموودیان" لەو ڕووداوە بریندار و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی لە ورمێ کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

کۆڵبەرانی دەسبەسەرکراو هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە گرتنگەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدان.

وێنە: سامی محەممەدی، پەرویز محەممەدی و سەلمان مەحموودیان