بازاڕچەی سنووریی ناوچەی ئازادیی بازرگانیی ماكۆ، بێبەریە لە ئیمتازی بازرگانی

21:05 - 27 سەرماوەز 2711
كوردپا: بازاڕچەی سنووریی ناوچەی ئازادیی بازرگانیی ماكۆ بێبەری دەبێت لە ئیمتازی بازرگانی و هەتا ئێستا كەرت و بەشە تایبەتییەكان وەگەڕ نەكەوتوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماكۆ، بەرپرسانی بازاڕچەی ناوچەی ئازادی ماكۆ رایانگەیاندووە، بەپێی ئەو كەرتبەندییانەی كە بۆ ناوچە ئازادە بازرگانییەكان دەست نیشان كراون، هەتا ئێستا لەو ناوەندە جیا لە كەرتی بارزگانی هیچ که‌رتێکی تایبه‌ت نەكەوتوونەتە گەڕ.

بازاڕچەی ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماكۆ كە سەرەتای مانگی بەفرانبار بە شێوەی فەرمی دەست بەكار دەبێت، شۆرای شار و شارداری ماكۆ بەبێ‌ تێبینی و هاوئاهەنگییەكی رێكوپێك بە پەلە دەستیان كردووە بە کار و بەبێ‌ بەرنامە دەستیان داوه‌ته فرۆشتنی غورفەكانی ئەو بازاڕچەیە.

بەو پێیەی كە شوێنی بازاڕچەی ناوچەی ئازادی بازرگانیی ماكۆ شوێنەكەیان لە تەنیشت زانكۆ، وەك بەشێك لە كەرتبەندیی زانستی دەست نیشان كراوە، بەڵام هیچ چەشنە پێداویستی و ئیمكاناتێكی بازرگانیی بۆ تەرخان نەكراوە.