ئاوارە بوونی بنەماڵەیەكی بێ‌سەرپەنای نەغەدەیی + وێنــــه

13:59 - 13 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: بنەماڵەیەكی چوار كەسی نەغەدەیی بە هۆی دەسكورتی و نەبوونی سەرپەنایەک بۆ ژیان، بەناچاری لە كەلاوە و بینا روخاوەكاندا ژیان بە سەر دەبن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و پشت بەستن بەسەرچاوە ناوچەییەكان، ژن و مێردێکی نەغەدەیی كە خاوەنی دوو منداڵن بە هۆی بێ‌دەرەتانی، هەژاری و هەروەها یارمەتی نەكردنیان لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران، ژیانی نەمرونەژی بە سەریاندا سەپاوە.

پیاوی ئەو بنەماڵەیە لەگەڵ یەكێک لەمنداڵەكانی رۆژانە بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان و تێر كردنی سكیان پیشەی سواڵكەرییان هەڵبژاردووە.

لەدەوڵەتی دەیەمدا گەڵاڵەیەک لەژێر ناوی \"قانون حمایتی\" پەسند كرا و بەپێی ئەو گەڵاڵەیە دەبوایە ناوەندە پێوەندیدارەكان بنەماڵەكانی هاوچەشنی ئەو چوار كەسە نەغەدەییە، دەستنیشان بكەن و یارمەتیان بكرێن.

ئەوەش لە حاڵێک دایە کە دوای تێپەڕینی نزیک بە پێنج ساڵ لە پەسند کرانی ئەو گەڵاڵەیە، هێشتاكە لەكوردستان نەچۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.

ئەو بنەماڵە نەغەدەیە لەبوونی هەر چەشنە ژێر راخەر و كەلوپەلێكی ناو ماڵ بێبەرین و لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماش بەرەوڕووی دۆخێكی زۆر ناڵەبار و مەترسیدار دەبنەوە.

وێنـــه: سلدوز خبر

\"15813.jpg\"