ئاژانسی کوردپا: کتێبی " فڕین تەعارفی قەفەسێکە" کە کۆمەڵە بەرهەمی شاعرێکی سەقزی لەخۆ گرتووە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یوونس حوسێنی شاعیری خەڵکی شاری سەقز کتێبی " فڕین تەعارفی قەفەسێکە"‌ی بڵاو کردەوە.

ئەو بەرهەمە ئەدەبیە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی پێدراوە و بەشی چاپەمەنی کانوونی نووسەرانی کورد، چاپی کردووە.

یوونس حوسێنی شاعیری خەڵکی شاری سەقز کتێبی " فڕین تەعارفی قەفەسێکە"‌ی بڵاو کردەوە.

کتێبی " فڕین تەعارفی قەفەسێکە"‌لە ١١٣ لاپەڕە پێکهاتووە و ٤٢ شێعری لە خۆ گرتووە و سەرجەم شێعرەکان لەلایەن یوونس حوسێنیەوە هۆنراونەتەوە.

حوسێنی ساڵی ١٣٥٣‌ی هەتاوی لەشاری سەقز لەدایک بووە و لەساڵی ١٣٧٣وە دەستی بە هۆنینەوەو نووسینی شێعری کوردی کردووە.

لەزۆربەی گۆڤار، بڵاڤۆک، و حەوتەنامە و دووحەوتەنامە ئەدەبی و فەرهەنگییە کوردییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا بەرهەمەکانی یوونس حوسێنی بەرچاو دەکەوێت.