كاسبكارانی سەر سنوور/ ئاگردانی خێوەت یان تەقەی هێزە نیزامییەكان
15:26 - 27 سەرماوەز 2711
كوردپا: هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت كاسبكارانی سەر سنوورییان داوەتە بەر دەستڕێژی.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەردەشت، رێكەوتی 26ی سەرماوەز لە ئەنجامی دەسترێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران، لە نزیك \"دەرماناوێ\" و \"دۆڵەبی\" سەر بە سەردەشت20 ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانی كورد بە كوشت چوون.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە نیزامییەكان لە شوێنێك نزیک بە گوندی\"مارەغان\"ی سەردەشت خێوەتی ژمارەیەك لە كاسبكاران و كوڵبەرانی سەر سنوورییان ئاگر تێبەر داوە.
كاسبكاران ئەو خێوەتانەیان بە مەبەستی ترس لە سەرما و حەسانەوە لە نزیك مارەغان درووست كردبوو.