پیرانشار؛ ۲۲ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی سەعدی ئێرانی و درێژکردنەوەی بڕیاری دەسبەسەرکرانی بۆ ١٥ ڕۆژی دیکە
21:38 - 19 رێبەندان 2725
١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی "سەعدی ئێرانی" هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێدا دەسبەسەرە. سەرەڕای تێپەربوونی ٢٢ ڕۆژ، ڕاپۆرتەکان باس لە درێژەی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ناوبراو لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای ورمێ و درێژکرانەوەی ماوەی دەسبەسەرکرانەکەی بۆ ١٥ ڕۆژی دیکە دەکەن.
پێویستە بوترێ کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی هەر چەشنە پێوەندی و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەری کراوە و ئەم دۆخە نیگەرانیی بنەماڵەکەی بەدواوە بووە.