١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "سەجاد باغچەقی" لاوی ١٩ ساڵان لە کوردە کرمانجەکانی بۆجنوورد، بەبێ ڕاگەیاندنی فەرمی لە بەندیخانەی بۆجنوورد لە دۆخێکی ناڕووندا ڕاگیراوە و بنەماڵەکەی بەجیددی نیگەرانی دۆخ و چارەنووسی ناوبراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "سەجاد باغچەقی" ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش ماوەیەک بۆ بەندیخانەی بۆجنوورد ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە بە چارەنووسی ناڕوونەوە دەسبەسەرە. ئەم هاووڵاتییە لەم ماوەیەدا لە مافی هەر چەشنە پێوەندی، چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەری کراوە.
درێژەکێشانی ناڕوونیی چارەنووسی ئەم لاوە کوردە لە بەندیخانەی بۆجنوورد، نیگەرانییەکان سەبارەت بە گیان و چارەنووسی ناوبراوی بەدواوە بووە.





