کرماشان؛ سەیدشەهاب پیمبەری، هاووڵاتیی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار بە فیشەکی جەنگییە

22:52 - 13 رێبەندان 2725

١٢ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "سەیدشەهاب پیمبەری" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "نەوبەهار"ی کرماشانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەری گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "سەیدشەهاب پیمبەری" خانەنشینی ئیدارەی ڕێگای کرماشانە. تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردرا.

پێویستە بوترێ کە منداڵەکەی ناوبراو لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکەدا لەگەڵی بووە و لە کاتی تەقەکردنەکەدا بریندار بووە.