کرماشان؛ محەممەدڕەزا (تیام) کیانی‌مەنش، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی کورد، بە تەقەی فیشەکی جەنگی لە دڵی کوژراوە و بنەماڵەکەی پێیان وابووە دەسبەسەر کراوە بەڵام تەرمەکەی دەدرێتەوە

22:44 - 13 رێبەندان 2725

١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "محەممەدڕەزا(تیام) کیانی‌مەنش" لاوی ١٨ ساڵانی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "گوڵستان"ی کرماشانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دڵی گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ بنەماڵەکەی لە ڕۆژانی سەرەتاییدا پێیان وابوو کە محەممەدڕەزا دەسبەسەر کراوە، بەڵام پاش ماوەیەک تەرمی بێگیانی ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە. تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کرماشان بە خاک سپێردراوە.