کەرەج؛ حەسەن فەلاح، هاووڵاتیی ٤٥ ساڵانی کوردی خەڵكی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

22:32 - 13 رێبەندان 2725

١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "حەسەن فەلاح" هاووڵاتیی ٤٥ ساڵانی کوردی خەڵكی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەشی خوارەوەی جەستەی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ لە شاباد ئیزنی بەخاکسپاردن بە بنەماڵەکەی نەدرا و بەم هۆیەوە تەرمەکەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گوندی زێدی خۆی "هەلیلان" سەر بە پارێزگای ئیلام، لە گۆڕستانی "بەهەشت ڕەزەوی" بە خاک سپێردرا.

حەسەن فەلاح، کوڕی حوسێن و خێزاندار بوو.