ئەلوەند/قەزوێن؛ ڕەسووڵ بادپەران، لاوی ۲۰ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

22:18 - 13 رێبەندان 2725

١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەسووڵ بادپەران" لاوی کوردی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی ساری "ئەلوەند" لە پارێزگای قەزوێن، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئەلوەندە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەلەکەی کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "ڕەسووڵ بادپەران" باوکی کچێکی بچووکە و تەرمەکەی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی "بەهەشت فاتمیە"ی شاری ئەلوەند بە خاک سپێردراوە.