شاباد؛ فەرشید شێکەرسۆخەن، لاوی ۲۰ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
22:09 - 13 رێبەندان 2725
١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "فەرشید شێکەرسۆخەن" لاوی ٢٠ ساڵانی خەڵکی شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شابادە کە لە دەوروبەری "پشت مزگەوتی جامیع" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەری کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ "فەرشید شێکەرسۆخەن" خوێندکاری کارناسی، زۆرانباز و خاوەنی چەند میداڵی وەرزشی بووە.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی "ئیمامزادە حەسەن" بە خاک سپێردرا.