پووریا بەهاری، لاوی ٢٩ ساڵانی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار بە دوو فیشەکی جەنگی

21:59 - 13 رێبەندان 2725

١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "پووریا بەهاری" لاوی ٢٩ ساڵانی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانبار لە گەڕەکی "حەکیمییە"ی تارانە کە بە تەقەی دوو فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دڵ و چاوی گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە کۆتاییدا ڕۆژی ٢٧ی بەفرانبار لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردرا. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە کاتی ڕادەستکردنەوەی تەرمی ناوبراودا، براکەیان بۆ وەرگرتنی بەڵێننامە بانگ کردووە و هەروەها بنەماڵەکەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە تاکوو وەکوو "شەهیدی حکوومەتی" بیناسێنن؛ داواکارییەک کە لەلایەن بنەماڵەکەوە ڕەت کراوەتەوە.

پووریا بەهاری ئاخرین لەدایکبوونی خۆی لە ١٠ی بەفرانباردی ١٤٠٤دا بەڕێوە برد. حەزی لە لەشجوانی بوو و وێنەی زۆری لە چالاکییە وەرزشییەکانی بووە.