تاران؛ محەممەد خزری، لاوی ٢١ ساڵانی کوردی کرمانج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

21:57 - 13 رێبەندان 2725

١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "محەممەد خزری" لاوی ٢١ ساڵانی کوردی کرمانجی خەڵکی "ئاشخانە" لە ساری "سمقولان" سەر بە پارێزگای خوراسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە "بوومێهێن"ی تارانە کە بە تەقەی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دڵی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی ئەم گیانلەدەستداوە پاش تێپەڕبوونی حەفتە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە تاران دۆزرایەوە و ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گوندی "چەخماقلوو" لە شاری "ئاشخانە" بە خاک سپێردرا.

بەپێی یەکێک لە بەڵگەکانی مۆڵەتی بەخاکسپاردنی ئەم گیانلەدەستداوە کە بەدەستی کوردپا گەیشتووە، ڕێکەوتی گیانلەدەستدانی ناوبراو ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ تۆمار کراوە و هۆکاری مەرگەکەشی "بەرکەوتنی شتی فڕێدراوی خێرا لە جەستە" ڕاگەیەندراوە.